ئێران پیرۆزبایی له پارتی ده‌كات
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه كونسوڵی ئێران له هه‌ولێر پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌گشتی و سه‌ركه‌وتنی حزبه‌كه‌یان لێكردوون.
هێمن هه‌ورامی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2018 مورته‌زا عیبادی كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی كردوون.
هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت: "كونسوڵی ئێران بۆ پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌گشتی و سه‌ركه‌وتنی پارتی سه‌ردانیان كردین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار، پێشوازیمان لێ‌كردن و سوپاسی سه‌ردان و پیرۆزباییه‌كه‌یانمان كرد و له‌سه‌ر دوایین ره‌وشی سیاسی ناوچه‌كه بیروڕامان ئاڵوگۆڕ كرد".
له دواهه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه 30ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌چوو، پارتی دیموكراتی كوردستان توانی به به‌ده‌ستهێنانی 45 كورسی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
PM:09:13:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 4476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت