له سلێمانی به زۆر ئۆتۆمبێلێكی گرانبه‌ها له ژنه پزیشكێك ده‌سه‌ندرێت
وێنەکە خوازراوە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
له سلێمانی چەند کەسێکی نەناسراو به زۆر ئۆتۆمبێلێكی گرانبه‌ها له ژنە پزیشکێک ده‌سه‌نن، پۆلیسی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر نه‌كراون.
سەركەوت ئەحمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هەفتەیەك لەمەوبەر چەند كەسێك دوای ژنە پزیشكێك كەوتوون و لەبەردەم ئەمنەسوورەكەی سلێمانی وەستاندوویانە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری لێگززیان لێسەندووە.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وتیشی: "دیارە ئەو كەسانە پێشتر چاودێری ئەو ژنە پزیشكەیان كردووە، واتە پلان بۆ داڕێژراو بووە و ژنەکەش سكاڵای یاسایی تۆماركردووە، بەقسەی پزیشكەكە ئەو كەسانە سێ بۆ چوار كەس بوون".
ئەوەشی خستەڕوو: "پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاریە، بەڵام تائێستا تۆمەتباره‌كان دەستگیرنەكراون".
PM:09:44:13/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 20784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت