سەرکەوت ئەحمەد: ئەوانەی لێگززەکەیان لە ژنە پزیشکەکە سەند لە سلێمانی نەماون
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی دواین زانیاری له باره‌ی كه‌یسی ئه‌و لێگززه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو له سلێمانی دزرا ده‌خاته‌ڕوو، راشده‌گه‌یه‌نێت، دزه‌كان له سلێمانی نه‌ماون.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه له رووداوی دزینی لێگززی خانمه پزیشكه‌كه‌ی سلێمانی به‌رده‌وامه و سه‌ره‌داویان ده‌ستكه‌وتووه، به‌ڵام دزه‌كان له سنووری پارێزگای سلێمانی نه‌ماون.
وتیشی: "رووداوه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كی تر نییه جگه له دزی، بۆیه له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین و به‌م نزیكانه سه‌ره‌داوه‌كان ده‌مانگه‌یه‌ننه ئه‌نجام و دزه‌كان ده‌ستگیر ده‌كه‌ین".
پێشتر نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو، چەند كەسێك دوای ژنە پزیشكێك كەوتوون و لەبەردەم ئەمنەسوورەكەی سلێمانی وەستاندوویانە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری لێگززیان لێسەندووە.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وتیشی: "دیارە ئەو كەسانە پێشتر چاودێری ئەو ژنە پزیشكەیان كردووە، واتە پلان بۆ داڕێژراو بووە و ژنەکەش سكاڵای یاسایی تۆماركردووە، بەقسەی پزیشكەكە ئەو كەسانە سێ بۆ چوار كەس بوون".
ئەوەشی خستەڕوو: "پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاریە، بەڵام تائێستا تۆمەتباره‌كان دەستگیرنەكراون".
AM:10:44:18/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 29388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت