ئێران لقێکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی لە هەرێم ده‌کاتەوە
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
کۆماری ئیسلامی ئێران پرۆژەیەکی بۆ کردنەوەی لقێکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵای و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
ماڵپەڕی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمرۆ چوارشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2018، شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی مورتەزا عەبادی سەرکونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر سەردانی وەزارەتەکەیان کردووە و لەگەڵ د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە دیدارەکەدا به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران له بواری خوێندنی باڵا و هه‌وڵه‌كانیان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
هەروەک مورتەزا عەبادی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر رایگەیاندووە، هاتوون بۆ ئەوەی پڕۆژه‌یه‌ك له بواری خوێندنی باڵا پێشكه‌ش بە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بکەن بۆ كردنه‌وه‌ی لقێكی زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له كوردستان.
هــ. ر
PM:12:29:24/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت