كۆمسیۆن ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند
وێستگه نیوز-
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مشه‌و هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند كه ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران رایگه‌یاند كه ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ند كرد.
ئه‌نجامه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌یه:
هه‌ندرێن محه‌مه‌د وتی: "ده‌نگه‌كانی 96 بنكه‌ی ده‌نگدان كه ده‌كاته 119 هه‌زار ده‌نگ پووچه‌ڵكرانه‌وه، به‌جۆرێك له دهۆك 11 بنكه، له سلێمانی 27 بنكه و هه‌ولێر 59 بنكه پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه".
ئەمەش ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە:
1- پارتی دیموكراتی كوردستان 686 هه‌زار و 70 ده‌نگ، 45 كورسی.
2-یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 319 هه‌زار و 912 ده‌نگ، 21 كورسی.
3-بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 186 هه‌زار و 903 ده‌نگ، 12 كورسی.
4-جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ 127 هه‌زار و 115 ده‌نگ، 8 كورسی.
5-كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان 109 هه‌زار و 494 ده‌نگ، 7 كورسی.
6- لیستی به‌ره‌و ئیسڵاح (یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی) 79 هه‌زار و 434 ده‌نگ، 5 كورسی.
7-لیستی سه‌رده‌م(حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان) 15 هه‌زار و 581 ده‌نگ، 1 كورسی.
8- لیستی ئازادی (حزبی شیوعی كوردستان) 8 هه‌زار و 63 ده‌نگ، 1 كورسی.
ئه‌مه‌ش كورسی پێكهاته‌كانه کە 11 کورسییە:
ھاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی: 3 كورسی
گه‌شه‌پێدانی توركمانی: 2 كورسی
چاكسازی توركمانی: 1 كورسی
لیستی میلله‌ت: 1 كورسی
به‌ره‌ی توركمانی: 1 كورسی
لیستی رافیده‌ین: 1 كورسی
ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشووری، 1 كورسی
قه‌واره‌ی تاكی ئه‌رمه‌ن: 1 كورسی بۆ فاهیك كه‌مال سه‌رانیان.
AM:12:03:21/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 4804
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت