پرۆسه‌ی‌ دەنگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ده‌ستی‌ پێكرد


وێستگه‌ نیوز -
سه‌عات 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ ته‌واوی‌ عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ رووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه‌ و پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ده‌ستی‌ پێكرد.

به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، نزیكه‌ی 24 ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ كه‌ سێ‌ ملیۆن و 333 هه‌زاریان ده‌نگده‌ری نوێن.

له‌ هه‌رێمی كوردستانیش، سێ‌ ملیۆن و 144 هه‌زار و 730 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌سیان  بۆ یه‌كه‌م جار ده‌توانن ده‌نگبده‌ن.



AM:07:04:12/05/2018


ئه‌م بابه‌ته 3367 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو