نێچیرڤان بارزانی ده‌نگی دا
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانی شاری هه‌ولێر ده‌نگی دا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانی تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر ده‌نگی دا.
سه‌عات 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ته‌واوی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستی پێكرد.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، نزیكه‌ی 24 ملیۆن كه‌س له سه‌رتاسه‌ری عیراق مافی ده‌نگدانیان هه‌یه كه سێ ملیۆن و 333 هه‌زاریان ده‌نگده‌ری نوێن.
له هه‌رێمی كوردستانیش، سێ ملیۆن و 144 هه‌زار و 730 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌سیان بۆ یه‌كه‌م جار ده‌توانن ده‌نگبده‌ن.
AM:07:25:12/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 4426
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت