منداڵێکی عیراقی له‌ توركیا گیانی لەدەستدا

‌وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە

وێستگه‌ نیوز ـ
لەکاتی رۆیشتنی خێزانێکی عیراقی بۆ ئه‌وروپا له‌ کەنارەوەکانی تورکیا لە ناوچەی کۆشەداسی سەر بە پارێزگای ئزمیر منداڵیکیان بەناوی ره‌زا ناسر حه‌سه‌ن، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان گیانی لەدەستدا.


ئاری جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیاری سه‌رانسه‌ر په‌نابه‌رانی عیراق له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: خێزانی ناسر حه‌سه‌ن، کە پێکهاتوون لە دایک و باوک پێنج منداڵ بەمەبەستی ژیانێکی باشتر بۆ خۆیان و منداڵه‌كانیان رێگای ئەورپا دەگرنەبەرو دەچنە وڵاتی تورکیاو بەنیازبوون بە قاچاخ خۆیان بگەیه‌ننە کەناراوەکانی یۆنان.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "به‌ڵام بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکه‌وه‌ ره‌زای تەمەن حەوت ساڵ گیانی لەدەستدا و خوشک و براکانیشی لەو رووداوەدا بیریندار بوون".

ئه‌وه‌شی نووسیوه‌: دوای ئاگادارکردنەوەی فیدراسیۆنی پەنابەران لە رووداوە بریاردرا (کــوردە یـــەشـــار ) نوینەرایەتی تورکیا سەردانیان بکات حه‌مدیە جومعە دایکی ره‌زا بەچاوی پرگریانەوە چیرۆکی رووداوەکەو گیان لەدەستدانی منداڵەکەی بۆ نوێنەری فیدراسیۆن دەگێرایەوە و داواکاربوون تەرمی کورە حەوت ساڵانەکەیان و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەیان بگەڕێنەوە عیراق و لە پارێزگای ناسریە تەرمەکەی بە خاک بسپێرن.

دواجار ده‌ڵێت: "لەلایەن نوینەرایەتی تورکیا دەستدەکریت بە ئامادەکاری سەبارەت بەگەڕانەوەی تەرمی قوربانیەکەو ئەندامانی خێزانەکەی بۆ پاریزگای ناسریە".

هــ. ر


PM:10:05:19/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 16216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو