دی میستۆرا ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه
نێردراوی تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا
وێستگه نیوز –
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا رایگه‌یاند كه كۆتایی مانگی رابردوو ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ستیڤان دی میستۆرا نێردراوی تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا رایگه‌یاند وتی: "كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه".
نێردراوی تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا داواشی له وڵاتانی پشتیوانی وتووێژه‌كانی ئاستانا كرد كه له‌م مانگه‌دا كۆببنه‌وه.
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌دوای شوێنگره‌وه‌ی دی میستۆرا ده‌گه‌ڕێت.
رۆژنامه‌كه له زاری ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكاره‌وه بڵاویكرده‌وه كه ره‌متان لعمامره وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر له‌نێو لیستی ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه بۆ شوێنگره‌وه‌ی دی میستۆرا ده‌ستنیشان كراون.
PM:05:25:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت