سوپای پاسداران كوژرانی پیلاندانه‌ری سه‌ره‌كی هێرشه‌كه‌ی ئه‌هوازی له عیراق راگه‌یاند
وێستگه نیوز – سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران كوژرانی به‌رپرسی سه‌ربازی رێكخراوی داعشی له پارێزگای دیاله‌ی عیراق راگه‌یاند كه به پیلاندانه‌ری سه‌ره‌كی هێرشه‌كه‌ی ئه‌هواز داده‌نرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سوپای پاسدارانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "به‌رپرسی سه‌ربازی رێكخراوی داعش له دیاله به‌ناوی ئه‌بو زوحا كه به پیلاندانه‌ری سه‌ره‌كی هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی ئه‌هواز داده‌نرێت، كوژرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هێزه‌كانی به‌رگری دوای پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه توانییان ئه‌بو زوحا ئه‌میری داعش له دیاله بكوژن".
سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌بو زوحا پیلاندانه‌ری سه‌ره‌كی هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی ئه‌هوازه كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ئێرانی شه‌هید بوون".
له مانگی رابردوو و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی نمایشێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی سوپای پاسداران له ئه‌هوازی باشووری رۆژئاوای ئێران، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه هێرش كرایه‌سه‌ر رێوڕه‌سمه‌كه و له ئه‌نجامدا 25 كه‌س كوژران و 60ی تر برینداربوون كه زۆربه‌یان سه‌رباز و هێزه ئه‌منییه‌كان بوون.
PM:11:17:16/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت