به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا داواكارن سعودیه چاره‌نوسی خاشقچی ئاشكرا بكات
وێستگه نیوز -
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا داوا له شانشینی سعودیه ده‌كه‌ن، له‌باره‌ی پرسی بێسه‌روشوێنبوونی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی "وه‌ڵامێكی ورد و ته‌واو بدات و چاره‌نووسی ئاشكرا بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ر سێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند كه "پێویسته حكومه‌تی سعوودیه وه‌ڵامێكی ورد و ته‌واو له‌باره‌ی پرسی بێسه‌روشوێنبوونی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی به ره‌گه‌ز سعوودی بدات و چاره‌نوسی ئاشكرا بكات".
وه‌زیرانی ئه‌و سێ وڵاته ده‌ڵێن: "زۆر به جددی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌وه‌ستینه‌وه، بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی به‌رپرسیارانی بێسه‌روشوێنبوونی جه‌مال خاشقچی پێویسته لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو ئه‌نجام بدرێت".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه "پشتگیری له ھه‌وڵی ھاوبه‌شی توركیا و سعودیه ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامێكی ورد و ته‌واو له حكومه‌تی سعوودیه ده‌كه‌ین، ئه‌م په‌یامه‌مان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به به‌رپرسانی سعودی راگه‌یاندووه".
له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له سعودیه كرد ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئه‌و وڵاته له پشت كوشتنی خاشقچییه‌وه‌یه ئه‌وا وه‌ڵامی توندیان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆش به‌رپرسێكی باڵای سعودیه رایگه‌یاند كه وه‌ڵامی هه‌ر رێوشوێنێك ده‌ده‌نه‌وه كه له‌و باره‌یه‌وه به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر.
جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نوسی دیاری سعودی دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ی له ئیسته‌نبوڵ كرد؛ بێسه‌روشوێن بوو.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی توركیا باسله‌وه ده‌كه‌ن خاشقچی له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ی پارچه‌پارچه كراوه و سعودیه‌ش ره‌تیده‌كاته‌وه.
PM:11:08:14/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت