ئه‌میرێكی سعودی و چه‌ند به‌رپرسێك گیانیان له‌ده‌ستدا
مه‌نسور بن مقرن بن عه‌بدولعه‌زیز
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی تێكشكانی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌یه‌وه له ناوچه‌یه‌كی باشوری عه‌ره‌بستانی سعودی، ئه‌میرێك و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستدا.
رۆژنامه‌ی عوكاز-ی چاپی عه‌ره‌بستانی سعودی بڵاویكرده‌وه كه هه‌لیكۆپته‌ره‌كه مه‌نسور بن مقرن بن عه‌بدولعه‌زیز، جێگری ئه‌میری ناوچه‌ی عه‌سیر و چه‌ند به‌رپرسێكی حكومیی گواستوه‌ته‌وه و دوای بچڕانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا، فڕۆكه‌كه له ناوچه‌ی ریده-ی باشوری ئه‌و وڵاته تێكشكاوه.
روداوه‌كه له ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 5ی تشرینی دووه‌می 2017 رویداوه و له دوایین ده‌ركه‌وتنیشیدا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌میر مه‌نسور له سه‌رله‌به‌یانیی هه‌مان رۆژ بڵاوكراوه‌ته‌وه كه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی له پارێزگای ئه‌لبه‌رك-ی عه‌ره‌بستانی سعودی به‌سه‌ر كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌ی عه‌سیر، ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی تێكشاوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره، لیوا روكنی فڕۆكه‌وان عه‌بدوڵا غانم قه‌حتانی، رایگه‌یاند كه خراپیی كه‌شوهوا هۆكاری تێكشكانی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی ئه‌میر مه‌نسور بووه.
ر.ع
PM:05:35:06/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 8952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت