یەکەمین ژنە شۆفێری سعودی بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە گیانی لە دەستدا



وێستگە نیوز -

دوای پێدانی مافی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفیری بە ژنانی سعودی لەلایەن پاشای ئەو وڵاتەوە، یەکەمین ژنە شۆفێری سعودی بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە گیانی لە دەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسی دوانیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە 4/10/2017 لە شاری جەدە ژنێکی سعودی لە کاتی شۆفێریدا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لە دەستداوە.

ژنەکە کە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بووە خۆی کێشاوە بە بەربەستێکی کۆنکرێتیدا و بەهۆیەوە مێردەکەی بە سەختی بریندار بووە.

مانگی ڕابردوو میدیا فەرمییەکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، شا سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز فەرمانیکردووە بە ڕێگەدان بەوەی لەمەودوا ڕێگە بدرێت بە ژنانی ئەو وڵاتە کە ئوتۆمبێل لێبخوڕن، کە پێشتر تاکە وڵاتی جیهان بوو ڕێگەی بەو کارە نەدەدا.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودی (واس) ڕایگەیاند، فەرمانێکی شاهانە دەرکراوە کە لەسەر ئاستی باڵای وەزارەتەکان لیژنەی تایبەتمەند پێکبهێنرێت، بۆئەوەی لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا پێشنیاری خۆیان پێشکەش بکەن، پاشان بڕیارەکە لە ساڵی داهاتوودا دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


PM:03:52:05/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 7303 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو