بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه له ئیندۆنیسیای دایه‌وه
وێسته نیوزـ
ده‌سته‌ی روپێویی جیۆلۆجی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی ئابی 2018، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له دورگه‌ی لۆمبۆك-ی ئیندۆنیسیای داوه، ئه‌مه‌ش دوای 14 رۆژ له‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه له هه‌مان دورگه‌ی دا و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 350 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ده‌سته چاودێرییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ رودانی بومه‌له‌رزه ئاشكرایكردوه كه گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دورگه‌ی لۆمبۆك له ئیندۆنیسیا 6.3 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه بومه‌له‌رزه‌كه له قوڵاتیی 7 كیلۆمه‌تر له باشوری خۆرئاوای شاری بیلانتینگ-ی داوه كه ده‌كه‌وێته دورگه‌ی ناوبراو.
هاوڵاتییه‌كی دانیشتوی ناوچه‌كه به ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگه‌یاندوه: كاتێك ئۆتۆمبیله‌كه‌م لێده‌خوڕ و به‌نیازی دابه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی بووم به‌سه‌ر ئاواره‌كانی بومه‌له‌رزه‌ی پێشوو، هه‌ستم كرد ستونه‌كانی كاره‌با ده‌جوڵێنه‌وه، له‌وه‌وه زانیم كه ئه‌مه بومه‌له‌رزه‌یه‌كی نوێیه و خه‌ڵكیشم ده‌بینی كه شڵه‌ژابون و به‌دوای په‌ناگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕان.
ۆژی یه‌كشه‌ممه 5ی ئابی 2018، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز دورگه‌ی لۆمبۆكی له ئیندۆنیسیا هه‌ژاند، گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه له 7 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر زیاتر بووه و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتری ژێر زەوی ناوچەکەدا بووە.
ئاژانسی روبەڕوبونەوەی کارەساتەکان لە ئیندۆنیسیا رایگەیاند، بومەلەرزەکە لە دورگەیەکی گەشتیاری رویداوە له‌وكاته‌شدا و هۆشداری لە ئەگەری بەرپابوونی تسۆنامی درا.
لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 پلە لە هەمان دورگە رویدا‌و و بەهۆیەوە 347 کەس گیانیان لەدەستدا و 162ی دیکەش برینداربوون و زیانیش بە هەزاران خانوو و دامەزراوەکانی ناوچەکە گەیشت و هه‌ربه‌وهۆیشه‌وه زیاترله 70 هه‌زار كه‌س ماڵ‌وحاڵیان چۆڵكرد و ئاواره بوون.
ئیندۆنیسیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کەوتووەتە سەر هێڵی بومەلەرزە و له‌هه‌مانكاتدا ناوچه‌یه‌كی گڕکانیشه، به‌وهۆیشه‌وه ساڵانە چەندین بومەلەرزەی بەهێز و مامناوەند تیایدا رودەدات.
PM:05:57:19/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2074
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت