بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له هه‌ڵه‌بجه‌یدا
وێستگه نیوز ـ
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.4 پله له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یدا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی لێ بكه‌وێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كاتژمێر 3:35 خولهك، له ده‌وروبه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به دووری 24 كیلمهتر له شاری هه‌ڵه‌بجه و قووڵی هه‌شت كیلۆمه‌تر و به گوڕی 3.4 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر روویدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به زیانه‌كان نه‌كراوه، لەو رووەوە پەیامنێری وێستگە نیوز لە هەڵەبجە رایگەیاند، هاوڵاتیان هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، بەڵام بێ زیان بووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 15ی ئابی 2017، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ناوچەکانی بتوێن و پشدەری لە سنووری ئیدارەی راپەڕینی هه‌ژاند.
بوومه‌له‌رزه‌كه کاتژمێر 8:35 خولەکی بەیانی رۆژی 15ی ئابی 2017، بە گوڕی 3.8 پلەی رێختەر ناوچەکانی بیتوێن و پشدەری لە سنووری ئیدارەی راپەڕیندا گرتەوە.
PM:05:25:21/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 4099
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت