به وێنه.. پۆلیسی راپه‌ڕین بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو خرایه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
پۆلیس لە حاڵەتی ئامادەباشیدا
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو خرایه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و داواش له هاوڵاتییان ده‌كه‌ن له‌كاتی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن.
پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیان له فه‌یسبوك چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.
پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین ئەوەشی وتووە: "ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوزاراو، داواش له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی سروشتی یان هه‌ر رووداوێك په‌یوه‌ندی به نزیكترین بنكه‌ی پۆلیسەوە بكات".
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.3 پله به پێی پێوه‌ری رێخته‌ر له قه‌ڵادزی روویداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 2017/8/23 له كاتژمێر 04:42 خولهك به كاتی هه‌ولێر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له دووری 6 كیلۆمه‌تر له قه‌ڵادزه‌وه به قوڵایی 10 كم به گوری 5.3 پله به پێی پێوه‌ری رێخته‌ر روویدا".
هاوکات رائید شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه سێ ئافره‌تی به‌ته‌مه‌ن له گوندی گردجانی سه‌ر ناحیه‌ی چوارقوڕنه بووراونه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر باری ته‌ندروستیان جێگیر بۆته‌وه، دوو كه‌سیش له‌ماڵه‌وه شتیان به‌سه‌ردا كه‌وتووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رانیه كراون، به‌ڵام برینه‌كان زۆر سووك بوون و دوای چاره‌سه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
ناوبراو وتیشی "هه‌ندێك له شوێنه به‌رزه‌كانی شاخی كێوه‌ڕه‌ش رووخاون و پێده‌چێت زیان به‌ر پردی ده‌ربه‌ندی رانیه‌ش كه‌وتبێت، به‌ڵام تائێستا نه‌زانراوه".
PM:11:41:23/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 9254
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت