فەرمانی دامەزراندن بۆ 44 پزیشک دەرچوو
وێستگه نیوز ـ
حکومەتی هەرێم فەرمانی دامەزراندنی بۆ 44 پزیشک لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دەرکرد.
بەپێی نووسراوێک کە رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان فەرمانی دامەزراندنی بۆ 44 پزیشک دەرکردووە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەو 44 پزیشکە دەرچووی خولی دووەمی کۆلێژەکانی پزیشکی زانکۆکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک)ن بۆ ساڵی 2016 – 2017.
ئەوەش هاتووە، دامەزراندنەکە لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی بە ناونیشانی (پزیشکی نیشتەجێی خولاو) و بە مووچە و دەرماڵەی شایستە دەبێت لە بەرواری دەستبەکاربوونیان.
هــ. ر
AM:11:51:02/08/2018
ئهم بابهته 24566
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت