پۆلیس له‌سه‌ر رووداوی هێرشكردنه سه‌ر پزیشكه‌كه‌ی سلێمانی روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر رووداوی هێرشكردنه سه‌ر پزیشكه‌كه‌ی سلێمانی روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌كه به‌هۆی ده‌ستشكاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "ئه‌و پزیشكه‌ی شه‌وی رابردو له‌شه‌قامی سالم هێرشكرایه سه‌ری، له‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سكاڵای له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك تۆماركردوه، له‌به‌رامبه‌ردا دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ سێ كه‌س ده‌ركردووه به‌پێی ماده‌ی 413 له‌یاسای سزادانی عیراقی، هه‌روه‌ها فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌شی ده‌ركردووه".
راشیگه‌یاندووه: "به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كان، ئه‌و كێشه‌یه به‌هۆی ده‌ستشكانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه بوه".
ئه‌وه‌شی وتووه: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی گه‌ڕانه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان".
شه‌وی رابردوو لە بەردەم مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی كوردستان چەند چەکدارێک هێرشیانکردە سەر پزیشکێک و لێیاندا.
ئەو پزیشکەی کە لێی دراوە ناوی بەختیار ئەمین بارامە و پسپۆڕی نەخۆشیەکانی جومگەیە، وه‌ك خۆی وتوویه‌تی، بەڕێکەوت رێی کەوتووەتە ئەو شەقامە.
ناوبراو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو "لەلایەن چوار کەسەوە لە بەردەمی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی پەلاماریان دام و وتوویانە لەلایەن کۆسرەت رەسوڵەوە هاتووین".
ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەکردووە چەکدارەکان داوای ئۆتۆمبێلەکە و چەند شتێکی تریان لێکردووە و وتویانە "لەلای کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری یەکێتیەوە هاتووین".
بەختیار ئەمین بارام، روونیکردووەته‌وە: "دوای ئەوەی هانام بۆ پۆلیس برد و چەند پۆلیسێک لێمان نزیکبوونەوە چەکدارەکان تەقەیان لە پۆلیسەکانیشکرد و پاشان هەڵهاتن".
هــ. ر
PM:12:19:20/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت