به‌ڤیدیۆ... ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی هاتووچۆی هەولێردا گیرا
وێستگه نیوز –
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی كردووه، پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی خۆیدا ده‌گرێت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌دا ده‌گرێت.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی ره‌نگ سپی له جۆری تۆیۆتا كرۆلا ده‌گرن كه تابلۆیه‌كی ره‌نگ شینی هاتووچۆی له‌سه‌ره و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه له شوێنێكی قه‌ده‌غه‌كراودا رایگرتووه.
دواتر مه‌فره‌زه‌كه‌ی هاتووچۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ر كرێنێك و باری ده‌كه‌ن بۆ گه‌راجی ئۆتۆمبێله ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كان.
تائێستاش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته نه‌داوه كه ئایا چۆن سزای ده‌دات و لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سه ده‌كات كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌لایه.
PM:11:52:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 16470
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت