بانكێك مه‌رجه‌كانی بۆ پێدانی پێشینه‌ به‌ خانه‌نشینان راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوز ـ
بانكی‌ رەشید بڕیاریدا مەرجی كەفیل بۆ پێدانی‌ پێشینە بەخانەنشینان كە بڕەكەی‌ سێ ملیۆن دینارە هەڵبگرێت.


له‌ راگەیەندراوێكی‌ بانكی‌ رەشیددا هاتووه‌، "ئەنجومەنی‌ كارگێڕی بانكەكە بڕیاریداوە بۆ پێدانی‌ سلفە بەخانەنشینان مەرجی كەفیل هەڵبگرێت كە بڕەكەی‌ دوو بۆ سێ ملیۆن دینارە و بەخانەنشیان دەدرێت كە خاوەنی‌ ماستەر كارت بن".

بانكی رەشید، لە ساڵی‌ 2016وە بڕیاری پێدانی‌ پێشینەی‌ بە خانەنشینان دەركردوەو بڕیارەكەش لەقۆناغی‌ جێبەجێكردندایە، زۆرترین رێژەی‌ پێشینەكە كە دەدرێتە خانەنشیانی عیراق بڕەكەی‌ سێ ملیۆن دینارەو پێشتریش مەرجی پێدانی‌ ئەو سولفەیە بەخانەنشیان بونی‌ كەفیلی مووچەخۆر بوە، "بەڵام ئێستا ئەوە نەماوە".

جێی ئاماژه‌یه‌ تا ئێستا بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عیراق بۆ پێدانی سلفه‌كان بۆ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان هه‌رێمی كوردستانی نه‌گرتووه‌ته‌وه‌.

هــ. ر


PM:03:41:24/05/2018


ئه‌م بابه‌ته 8960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو