بانكی رافیدهین هۆشداری دهداته هاوڵاتییان و خانهنشینان
وێستگه نیوز ـ
بانکی رافیدەین هۆشداری دایە هاوڵاتیان سەبارەت بە بوونی هەژماری وەهمی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، بەوەی گوایە پشتیوانی لە پێدانی سلفە و قەرز دەکات بە هاوکاریی لەگەڵ بانکی رافیدەیندا.
نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ شەممە 16ی ئازاری 2019، بڵاویکردەوە، هەندێک لە ناوەندی بازرگانی و دامەزراوە و کۆمەڵە ئەهلییەکان، لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوبەناو هەواڵی پێدانی سلفە بە هاوڵاتیان و خانەنشینان بڵاودەکاتەوە کە گوایە بە هاوکاریی بانکی رافیدەین دەدرێت لە بەرامبەر بڕێک پارەدا.
بانکی رافیدەین داوا لە فەرمانبەران و خانەنشینان دەکات، بە هیچ شێوەیەک هاوکاریی ئەو لایەنانە نەکەن، چونکە پێدانی سلفە و قەرز تەنها لە رێگەی لقەکانی بانکی رافیدەینەوە دەبێت، کە لە سەرانسەری وڵاتدا لقی هەیە کە دەکرێت بەشێوەیەکی ئەلکترۆنی فۆڕمی بۆ پڕبکرێتەوە و دواتر دەخرێتە ژێر چاودێری یاساییەوە تا مامەڵە تەواو دەبێت بۆ ئەوەی سلفە یاخود قەرزەکە بدرێت بە فەرمانبەر یاخود کەسانی خانەنشین.
ئەوەش لە کاتێکدایە لەم ماوەیەدا چەندین سەنتەر و دامەزراوە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەواڵی پێدانی سلفەی جیاجیان بە هاوڵاتیان و خانەنشینان لە رێگەی بانکی رافیدەینەوە بڵاوکردەوە لە بەرامبەر بڕێک پارەدا.
بانکی رافیدەین لە ساڵی 2016 وە قەرزی جیاجیا پێشکەش بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان دەکات بە گوێرەی چەندین مەرج و رێنمایی کە لە لایەن بانکەکەوە دیاریکراوە.
هــ. ر
PM:08:57:16/03/2019
ئهم بابهته 9008
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت