‌نرخی دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ


وێستگه‌ نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ی ئایاری 2018، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوو.


ره‌وه‌ز ئامانج، له‌ نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕ، 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 120 هه‌زار و 275 دینار بوو.

ره‌وه‌ز ئامانج ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازاڕیش 100 دۆلار به‌ كڕین به‌ 120 هه‌زار و 200 دینار و به‌ فرۆشتن به‌ 120 هه‌زار و 400 دینار بوو.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 دۆلار له‌ نووسینگه‌ی سروشتی چنیان به‌ 120 هه‌زار و 500 دینار بوو.



PM:06:28:21/05/2018


ئه‌م بابه‌ته 3758 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو