نرخی دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی كانوونی دووه‌می 2018، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی وت: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕ، 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 125 هه‌زار و 450 دینار بوو.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له ده‌ره‌وه‌ی بازاڕیش 100 دۆلار به كڕین به 125 هه‌زار و 400 دینار و به فرۆشتن به 125 هه‌زار و 500 دینار بوو.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 دۆلار له نووسینگه‌ی سروشتی چنیان به 125 هه‌زار و 500 دینار بوو.
PM:05:47:15/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 4234
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت