ئاسایشی گەرمیان سزای حەوت گەنجەکەی دەربەندیخانی راگه‌یاند
حەوت گەنجەکە کاتی دەرکەوتنیان
وێستگه نیوز ـ
ئاسایشی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا سزای ئه‌و گه‌نجانه‌ی راگه‌یاند، كه‌له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا هه‌ڕه‌شه‌یان له ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم كردبوو.
بەپێی راگەیه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، دوای ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە و هەموو بەڵگەکان خرانە بەردەستی دادوەری لێکۆڵینەوە لەگەڵ دانپێدانانی هەر حەوت کەسەکە، سەرەنجام تۆمەتەکەیان بەسەردا ساغبووەتەوە.
ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "دادوەری لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیان بەپێی ماددەی (156)یاسای سزادان بۆ هەریەکەیان ماوەی پێنج ساڵ و یەک مانگ سزای زیندانیکردنی سەپاندوون".
یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوی ئاریان عەلی، بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرکرا و ئازادکراوە، ئەوانی دیکەش بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاکەیان، رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی گەورانی سلێمانی کراون.
سەرەتای ئەمساڵ گرووپێکی حەوت کەسی لە دەربەندیخان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا هەڕەشەیان لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری لە سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی گەرمیانەوە لە سنووری قەزای دەربەندیخان دەستگیرکران.
هــ. ر
AM:09:43:17/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 4912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت