گه‌نجێکی خەڵکی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سزای لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا

‌ئومید کەرەمی


وێستگه‌ نیوز ـ
هاوڵاتیەکی كوردی خەڵکی سنە کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بە سەردا سەپا.


بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە 10ی كانوونی دووه‌می 2020، هاوڵاتیەکی خەڵکی سنە بە ناوی ئومید کەرەمی، لەلایەن لقی 104ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەو شارە بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی"سزای یه‌ك ساڵ بەندکران و لێدانی 74 قامچی بە سەردا سەپا".

ئومید کەرەمی رۆژی سێشەممە 15ی ئۆکتۆبه‌ری 2019، لە کاتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی سنە بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا دەستبەسەر و دوای یه‌ک مانگ بە دانانی بارمتەی 700 ملیۆن تمەن و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

هــ. ر


AM:08:40:23/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 3096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو