ژماره‌یه‌كی زۆر شۆفێری سلێمانی له سزایه‌ك ده‌به‌خشرێن
بڕیارەکە بەشێک لە شۆفێران دەگرێتەوە
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی سلێمانی به هاوكاری پارێزگای سلێمانی له‌هه‌وڵدایه بڕیاری لێخۆشبون بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و شۆفێرانه ده‌ربكات كه به‌هۆی نه‌بو،نی هێڵه‌وه كاریانكردوه‌و له‌به‌رامبه‌ردا به‌بڕه پاره‌یه‌كی زۆر غه‌رامه‌كراون.
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌شۆفێران له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانییه‌وه به‌نایاسایی نه‌فه‌ریان بۆ قه‌زاو ناحیه‌كان‌و پارێزگاكانی دیكه گواستوه‌ته‌وه‌و ئه‌و شۆفێرانه‌ی هێڵیان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیه‌دا بڕی 750 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ده‌كرێن‌و ئه‌وانه‌شی هێڵیان نییه بڕی ملیۆنێك‌و 500 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن.
هه‌روه‌ك باس له‌وه‌شده‌كرێت، له‌ساڵی 2003وه تائێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و شۆفێرانه سزای سه‌رپێچیه‌كه‌یان بۆكراوه، به‌ڵام شۆفێران پاره‌كه‌یان نه‌داوه، ئێستاش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگای سلێمانی تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته‌یان كردوه‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی دارایی هه‌رێم، بڕیاریانداوه وه‌ك هاوكاری ئه‌و شۆفێرانه كه یه‌كه‌مجاره ئه‌و سه‌رپێچییه ده‌كه‌ن، لێخۆشبون بیانگرێته‌وه، به‌مه‌رجێك نوسراوی دادنوس بكه‌ن كه جارێكی دیكه ئه‌وكاره ناكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئێستا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و شۆفێرانه‌یه بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی پارێزگاوه نوسراویان بۆ بكرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕدرێت كه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی ئه‌و سه‌رپێچیه‌یان لێ وه‌رنه‌گیرێت.
له ترافیك ئێف ئێم، رادیۆی هاتوچۆی سلێمانی وه‌رگیراوه
هــ. ر
PM:08:08:21/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 6652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت