سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی عه‌بادی له هه‌ولێر: ده‌ستمان به بانگه‌شه كردووه و هیچ رێگرییه‌كمان لێ نه‌كراوه
وێستگه نیوز - ره‌هێڵ سه‌مه‌د
سه‌رۆكی لیستی نه‌سر له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه دوای كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی لیسته‌كه‌یان و ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له پایته‌ختی هه‌رێم، كاره‌كانیان به ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تاكو ئێستا هیچ رێگرییه‌كیان لێنه‌كراوه.
د.جه‌رجیس گوڵی زاده سه‌رۆكی لیستی نه‌سر له پارێزگای هه‌ولێر كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، به وێستگه نیوزی وت: "دوای كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی لیسته‌كه‌مان له هه‌ولێر من وه‌ك سه‌رۆكی لیسته‌كه ده‌ستم به بانگه‌شه كردووه".
د.جه‌رجیس گوڵی زاده وتی: "به‌ڵام حه‌وت كاندیده‌كه‌ی ترمان تائێستا ده‌ستیان به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌كردووه".
وتیشی: "هۆكاری دهستپَنهكردنی بانگه‌شه‌ی ئه‌و كاندیدانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌مانه‌وێ به‌بێ كێشه و به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت".
سه‌رۆكی لیستی نه‌سر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له سنوری هه‌ولێر هیچ رێگرییه‌ك له كرنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی لیسته‌كه‌ی عه‌بادی و كاندیده‌كانی نه‌كراوه و تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كاری خۆمان ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی گرنتگترین به‌رنامه‌ی كاری ئه‌و لیسته، د.جه‌رجیس گوڵی زاده ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "به‌رنامه‌ی لیستی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌وه‌یه روو له بووژانه‌وه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵاتی و په‌روه‌رده بكه‌ین، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تایبه‌تمه‌ندی به هه‌رێمی كوردستان دراوه تاكو كێشه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت".
ئه‌نجامدانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن لیسته‌كه‌ی عه‌بادی له هه‌ولێر له‌كاتێكدایه به‌شێك له قهوارهسیاسیه كوردییه‌كان ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر ده‌گرن له‌وه‌ی رێگری له بانگه‌شه‌ی قه‌واره‌كه‌یان ده‌كرێت و پۆسته‌ر و دروشمه‌كانیان ده‌شێوێنرێت.
PM:12:21:21/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت