وه‌فدی هه‌ده‌په گه‌یشتنه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
ساتی گەیشتنی وەفدەکەی هەدەپە بۆ بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی
وێستگه نیوز ـ
وه‌فدی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په گه‌یشتنه باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بڕیاره نیوه‌ڕۆ لای كۆسره‌ت ره‌سووڵ بن.
شاندەکەی ھەدەپە، كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی نیسانی 2018، گه‌یشتنه باره‌گای مەکتەبی سیاسی یەکێتی له سلێمانی و بڕیاره بۆ نانی نیوه‌ڕۆ لای كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی میوان بن.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ كاتژمێر دووی دوانیوه‌ڕۆ وه‌فده‌كه دەڕۆنە لای بزوتنەوەی گۆڕان و كاتژمێر چواری ئێواره دەچنە تەڤگەری ئازادی، كاتژمێر 5:30 خولەک دەچنە لای د. بەرھەم ساڵح، سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، كاتژمێر حه‌وتیش دەچنە نوێنەرایەتی پەیەدە.
شاندەکەی هەدەپە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان، هاوسەرۆک و هەریەکە لە پەرلەمانتاران، فەلەکناس ئوجا، عوسمان بایدەمیر، ئیمام تاشچیەر، بەردان ئۆزتورک، دیلەک ئۆجالان و دیلەک بۆها و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له هه‌رێمی كوردستانن و پێشتریش سه‌ردانی بارزانیان كرد و له‌گه‌ڵیدا كۆبوونه‌وه.
هــ. ر
AM:10:17:09/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت