كۆمپانیای رۆزنه‌فت: دوو ملیار و 100 ملیۆن دۆلارمان داوه به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوز -
كۆمپانیای رۆزنه‌فتی روسی ئاشكرایكرد كه بڕی دوو ملیار و 100 ملیۆن دۆلاریان وه‌ك پێشه‌كی داوه به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆمپانیای رۆزنه‌فتی روسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه "له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌باره‌ی نه‌وت كراوه، ساڵی رابردوو 2017 بڕی دوو ملیار و 100 ملیۆن دۆلاریان وه‌ك پێشه‌كی داوه به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا زانیاری له‌باره‌ی ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و پاره‌دانه له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنی نه‌وته‌دا كراوه كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداوه و پاره‌دانه‌كه له به‌رامبه‌ر روبڵدا 122 ملیار بووه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رۆزنه‌فت له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌باره‌ی ده‌ستكردن به كاری گه‌ڕان له پێنج بلۆكی نه‌وتدا له باكووری عیراق. ئاشكراشیكردبوو كه رێككه‌وتنێكی كردووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌و رێككه‌وتنه ناڕه‌وایه.
له تشرینی یه‌كه‌می 2017دا ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك وه‌زیری وزه‌ی روسیا رایگه‌یاند كه "حكومه‌تی به‌غدا بانگهێشتی كۆمپانیا رووسیه‌كانی كردووه بۆ وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری نۆ كێڵگه‌ی نه‌وت كه كه‌ركوكیشیان له‌نێودایه، هه‌روه‌ها بانگهێشتیشی كردوون بۆ بنیاتنانی هێڵی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی كه‌ركوك-جه‌یهان".
PM:08:26:19/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 3356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت