وتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌كانی كوردستان باسی رووداوی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم داوای له مامۆستایانی ئاینی كردووه له وتاری رۆژی هه‌ینیدا باسی رووداوی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و تراژیدیایه بكه‌ن كه به‌سه‌ر ئه‌و پارێزگایه هات.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی یادی 30 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌ر سبه‌ینێ ده‌كه‌وێت، بۆیه وه‌زاره‌كه‌یان وه‌ك ئه‌ركێكی ئاینی و نیشتمانی و مرۆڤایه‌تی، داوای له مامۆستایانی ئاینی كردووه له‌و سێ ته‌وه‌ره‌یه‌ی بۆیان دیاریكراوه یه‌كێكیان باسی ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه بێت كه به‌سه‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هات.
سبه‌ینێ 16-3-2018 یادی 30 ساڵه‌ی كیمیابارانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه كه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار هاوڵاتی له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی به‌عسه‌وه شه‌هید بوون، جگه له برینداربوونی سه‌دانی دیكه‌ش، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره له مه‌راسیمێكدا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌و یاده بكرێته‌وه.
AM:10:25:15/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 2824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت