راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌كان هیچ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و داواش ده‌كات زانیارییه‌كان ته‌نها له په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان وه‌ربگرن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: "ماوەیەکە چەندین هەواڵی ناڕاست بڵاودەکرێنەوە لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیکرنەوە نیشتمانی و وەزارییەکانی پۆلی نۆیەم و دوانزەی ئامادەیی".
ده‌شڵێت: "پێویستە لێرە دووپاتی بکەینەوە کە ئەو تاقیکردنەوانە هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە و ڕۆژ نا ڕۆژێک ئەنجام دەدرێن و ئەگەر کەوتە هەینی، لەو ڕۆژەدا ئەنجام نادرێت و دەکەوێتە ڕۆژی دواتر".
ئه‌وه‌شی وتووه: "داوا لە میدیاکاران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و قوتابیان و مامۆستایان دەکەین کە قسەی فەرمی وەزارەتی پەروەردە تەنها لە پەیجی فەرمی وەزارەت وەربگرن".
هــ. ر
AM:11:53:15/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 12033
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت