په‌رله‌مانتارێك به‌ڵێن ده‌دات وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق له‌سه‌ركار لابه‌رێت
محەمەد ئیقبال و ریاز ساعدی
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڵێنیدا راسته‌وخۆ دوای پشوی جه‌ژنی قوربان وا له وه‌زیری په‌روه‌رده بكات ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و بخرێته‌ژێر لێكۆڵینه‌شه‌وه.
ریاز غالی ساعدی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه "وا له محه‌مه‌د ئیقبال سه‌یده‌لی، وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌كات ده‌وڵه‌تی عیراق به چاوێكی خراپ ته‌ماشای خۆی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بكات" و پێشبینیی ئه‌وه‌شیكرد كه دوای ئه‌و كاره وه‌زیر خۆی ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه و پاشان ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكرێت.
به‌وته‌ی ساعدی، فشاری سیاسی ده‌ستی وه‌رداوه‌ته لێپرسینه‌وه له وه‌زیره‌كان، بۆیه ئه‌و په‌رله‌مانتار به‌ڵێنیدا كه ئه‌مجاره به ره‌فتارێكی جیاواز و نه‌رم و به‌بونی به‌ڵگه‌ی ره‌سمی و به‌بێ به‌ئامانجكردنی هیچ حزبێك یان ره‌چاوكردنی هیچ فشارێك ئه‌ركی چاودێریی خۆی به‌جێبگه‌یه‌نێ و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لابه‌رێت.
ساعدی وتیشی له 7ی تشرینی دووه‌می 2016ه‌وه تائێستا خاوه‌خاو له لێپرسینه‌وه له وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌كرێت ناخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش رێككه‌وتون له مانگی ئه‌یلولی داهاتوو و دوای پشوی جه‌ژن، واده‌یه‌ك بۆ لێپرسینه‌وه له‌و وه‌زیر دابنرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راشیگه‌یاند كه دوای پشووه‌كه به‌ڵگه‌كانی سه‌ر وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌داته راگه‌یاندنه‌كان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ئاشكراشیكرد كه ئه‌و به‌ڵگانه وا ده‌كه‌ن ده‌وڵه‌ت به چاوێكی ناشرین ته‌ماشای بكات و خۆشی ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و یه‌كسه‌ر ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپتاكی بكرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه.
AM:11:47:23/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2923
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت