لێدوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌سه‌ر ده‌نگۆی بوونی كێشه له‌و لیسته‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه
وێستگه نیوز ـ
نوێنەری وەزارەتی پەروەردە لە لیژنەی وردبینیكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران رەتی دەکاتەوە ھیچ كێشەیەك لەو لیستەی فەرمانبەرانی هەرێمدا هەبووبێت کە بۆ بەغدا ناردوویانە و وتی، "بڕیارە دوای وردبینیكردن سەردانی ھەرێمی كوردستان بكەن".
یوسف سورچی، نوێنەری وەزارەتی پەروەردە لە لیژنەی وردبینیكردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەران بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئێمە لیستی مووچەمان رادەستی بەغدا كردووە و ئەوانیش باسیان لەوە كردووە كە وردبینی دەكەن و، ھەر كێشەیەكیش ھەبێت پەیوەندی بە ئێمەوە دەكەن، تا ئێستایش باسی ھیچ كێشەیەكیان لەگەڵ ئێمە نەكردووە و لە وردبینیكردن بەردەوامن".
یوسف سورچی وتیشی، "ھیچ وادەیەكی دیاریكراو نییە و حکومەتی عیراق سەرقاڵی وردبینیكردنن، ھەر كاتێكیش تەواو بوو، ئەوانیش سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكەن، بۆیە جارێ دیار نییە چ كاتێك وردبینی دەكرێت و چ كاتێكیش سەردانی ھەرێم دەكەن، چونكە ئەمە پەیوەستە بە كارەكانەوە."
ئه‌م لێدوانه دوای ئه‌وه دێت كه دەنگۆی ئه‌وه بڵاوكراوەتەوە كە گوایە کێشە لەو لیستەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا هه‌بووه کە بۆ بەغدا نێردراوە، بەغداش داوای كردووە چاكی بكەنەوە و دووبارە بۆیان رەوانە بكەنەوە.
له ماوه‌ی رابردوودا به‌غدا داوای له هه‌رێم كرد لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یان بۆ بنێرن و حكومه‌تی هه‌رێمیش به هه‌ردوو نوێنه‌ری ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌وه لیستی مووچه‌كانیانی راده‌ستی به‌غدا كرد.
هــ. ر
AM:11:46:09/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 12983
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت