ناسا: شه‌وی سه‌ری ساڵ دیارده‌یه‌كی گه‌ردونیی ده‌گمه‌ن رووده‌دات
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی ئاسمانیی ناسا باسی له ردوودانی دیارده‌یه‌كی گه‌ردونیی ده‌گمه‌ن كرد كه له شه‌وی ساڵی نوێ‌دا روده‌دات و ده‌ڵێت ئاسمانی ئه‌و شه‌وه، ئه‌و ئاسمانه نییه كه ته‌نها به یارییه ئاگرینه‌كان بدره‌وشێته‌وه.
ئاژانسی ئاسمانیی ناسا ئاشكرایكرد كه له شه‌وی سه‌ری ساڵدا دیارده‌ی (مانگی زه‌به‌لاح – سوپه‌ر موون) ده‌رده‌كه‌وێت و دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ش به هه‌مان قه‌باره ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ناسا، ئه‌و مانگه‌ی له كاتی ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵ و له‌نێو هه‌ڵدانی یارییه ئاگرینه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت ناوی "مانگی گورگ"ی لێنراوه و له‌و شه‌وه‌دا مانگ به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره و به رونییه‌كی وا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی له نزیكترین خاڵه له زه‌وییه‌وه.
ناسا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و دیارده‌یه هه‌ر 13 مانگ جارێك دوباره ده‌بێته‌وه و قه‌باره‌كه‌ی 14 ئه‌وه‌نده له قه‌باره‌ی ئاسایی خۆی ده‌رده‌كه‌وێت و روناكی و پرشگندارییه‌كه‌شی 30% زیاتره له جاران.
ناسا راشیگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر له شه‌وی سه‌ری ساڵدا هه‌ركه‌س هه‌لی بینینی ئه‌و دیارده‌یه‌ی له‌ده‌ستچوو، ئه‌وا بۆی هه‌یه له‌داوی 13 رۆژی دیكه و له 13ی كانونی یه‌كه‌می 2018 هه‌مان دیارده و هه‌مان مانگ به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر و ره‌نگی شین ببینێته‌وه.
ر.ع
PM:06:19:30/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 16625
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت