ناسا وێنهی شاخێكی بڵاوكردهوه كه تا ئێستا مرۆڤایهتی نهیبینیوه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
ئاژانسی ئاسمانی ئەمریکی ناسا وێنەیەکی دەگمەنی شاخێکی بڵاوکردووەتەوە کە ناوی "ئاهۆنا مۆنس"ی لێناوە لەسەر هەسارەی سیریس کە بە هەسارەی کورتە باڵا دەناسرێت، چونکە بچوکە بەراورد بە هەسارەکانی دیکە و لە هەمان کاتدا بە گەورەترین بەرد دادەندرێت لە کۆمەڵەی خۆردا.
ناسا ئاماژەی بەوەکردووە، پشکنەری ئاسمانیی " Dawn" رۆڵی هەبووە لە دۆزینەوەی شاخەکە، بەڵام بەهۆی نەمانی سوتەمەنییەوە لەسەر سیریس لە گەڕان وەستاوە.
ناسا وتی، ئاهۆنا مۆنس لە هیچ شتێك ناچێت کە مرۆڤایەتی لە پێشتردا بینیوویەتی، چونکە لێژاییەکانی لەشێوەی چاڵوچۆڵییەکانی پێشوو نییە، بەڵكو بە هێڵی ئاسۆیی نەخشێنراوە.
بیردۆزەکان دەڵێن، ئەم شاخە لە تۆپەڵێك قوڕ پێکهاتووە کە لەسەر هەسارەکەوە بەرزبووەتەوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەیدا پاڵی بە چینی سەرەوەی ناوە کە سەهۆڵینە و دەوڵەمەندە بە خوێ، دواتر بەستوویەتی.
سیریس لە پشتێنی سەرەکی نێوان هەسارەی مەریخ و مشتەریدایە، کە چوارەم و سێیەمن لە ریزبەندی کۆمەڵەی خۆردا.
هــ. ر
AM:08:34:20/06/2019
ئهم بابهته 7760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت