ده‌رهێنه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردم
وێستگه نیوزـ
خانمه ئه‌كته‌رێكی ئه‌مریكایی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره ده‌رهێنه‌رێكی به "دڕه‌نده" وه‌سفكرد و تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردووه.
سه‌لما حایك، خانمه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكایی هارڤی واینستین، ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی هۆڵیود-ی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی گێچه‌ڵی سێكسیی پێكردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیشی لێكردووه.
له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره ته‌مه‌ن 51 ساڵه هارڤیی به "دڕنده" وه‌سفكردووه كه زۆر توڕه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا هۆلی بێرد، وتهبێشی هارڤی واینستین گومانی له قسه‌كانی سه‌لما حایك ده‌ربڕی، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه ئه‌و ده‌رهێنه‌ره تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به‌ڵكو پێشتریش هه‌ریه‌ك له رۆز ماكوجوان و ئهنجێلیان جولی و جۆینیس پالترۆ، هارڤییان به ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی تۆمه‌تبار كردووه.
سه‌لما حایك نوسییهتی كاركردن له‌و فیلمه‌دا كه له‌گه‌ڵ هارڤی رێككه‌وتبون له‌سه‌ری و ده‌رباره‌ی خانمه ئه‌كته‌رێكی مه‌كسیكی بوو، گه‌وره‌ترین خه‌ونی بووه، وه‌ك دهستپشخهرییهكیش بۆئه‌وه‌ی هیچ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رهێنه‌ره نه‌كات ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه فیلمه‌كه له ساڵی 2002 نمایشكراوه و چه‌ندین جاریش ئاماژه‌ی سێكسیی له‌و ده‌رهێنه‌ره ره‌تكردووه‌ته‌وه و پێشتر بڕیاریداوه كه ئه‌م شتانه له‌گه‌ڵ هارڤی نه‌كات و نهشیكردووه و ده‌ڵێت:
- رێگه‌م نه‌داوه له‌گه‌ڵم خۆی بشوات
- نه‌مهێشتووه كاتی خۆشتن ته‌ماشام بكات
- نه‌مهێشتووه مه‌ساجم بۆ بكات
- رێگه‌شم به هاوڕێیه‌كی ئه‌و نه‌داوه مه‌ساجم بۆ بكات كه جلی له‌به‌ردا نه‌بوبێت
- رێگه‌م پێننهداوه سێكسی ده‌مم له‌گه‌ڵ بكات
- ره‌تمكردووه‌ته‌وه به روتی له‌گه‌ڵ خانمێكی دیكه ده‌ربكه‌وم
ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره ئاشكراشیكردووه كه هارڤی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی لێكردووه ئه‌گه‌ر رۆڵێكی سێكسی له‌گه‌ڵ خانمێكی دیكه‌دا نه‌بینێت، فیلمه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، بۆیه بۆ ئه‌و دیمه‌نه ناچار حه‌پی ئارامكه‌ره‌وه‌ی خواردووه و دیمه‌نه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده وروژێنه‌ر نه‌بووه، به‌ڵام تاكه خواردنی ئه‌و حه‌به تاكه رێگه بووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت دیمه‌نه‌كه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
سەرچاوە: بی بی سی
PM:10:36:14/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 8086
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت