بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كات
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، له قۆناغی ئێستادا ئه‌ركی یه‌كێتی ئافره‌تان له هه‌موو كاتێك هه‌ستیارتره.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی 65 ساڵه‌ی یادی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سكرتێر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئافره‌تان و هه‌موو ئافره‌تانی كوردستان ده‌كات.
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رۆڵی یه‌كێتی ئافره‌تان له خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كاندا گرنگ و كاریگه‌ر بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی ئێش و ئازاری گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر شانی ئافره‌تان بووه و ڕۆڵێكی مه‌زنیان له خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كوردستاندا هه‌بووه.
بارزانی روونیكردۆته‌وه، له قۆناغی ئێستادا ئه‌ركی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له هه‌موو كاتێك هه‌ستیارتره، پێویسته یه‌كێتی ئافره‌تان ببنه سه‌رچاوه‌ی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و پێگه‌یاندن بۆ ئافره‌تان له پشتیوانیكردنی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه و رروبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دیاته‌ی كه له‌به‌رده‌م گه‌لی كوردستانه.
سه‌رۆكی پارتی هیواداره ئه‌و یاده ده‌رفه‌تێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئافره‌تان به گوڕوتینێكی زیاتره‌وه كار بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی ئێش و ئازاری ئافره‌تان و پاراستنی مافه‌كانیان له‌نێو خێزان و شوێنی كار و له‌ناو هه‌موو كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا بكه‌ن.
PM:09:44:11/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت