په‌یامی بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بارزانی به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و هیوای خواست له‌ 25ی ئه‌یلولدا سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان به‌ ده‌نگی "به‌ڵێ" بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و رۆژه‌ بكه‌نه‌ جه‌ژنێكی گه‌وره‌ی نیشتمانی.

بارزانی پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان و هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كوردستانیش كردووه‌ كه‌ " ماندوونەناسانە ئەركی پاراستنی ئارامی و ئاساییشی خەڵكیان بە باشی ئەنجام داوە".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و هەموو موسڵمانانی جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكەم كە بە خوێنی ئازیزانیان ئازادی و شكۆی وڵاتەكەمان پارێزراوە. پیرۆزبایی لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم كە لە سەنگەری بەرگریكردن لە كەرامەتی گەل و خاكی نیشتیمانن و دەستخۆشیش لە هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس دەكەم كە ماندوونەناسانە ئەركی پاراستنی ئارامی و ئاساییشی خەڵكیان بە باشی ئەنجام داوە.

هیوادارم لە 25ی ئەیلوول، هەموو خەڵکی کوردستان بە دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی، ئەو ڕۆژە بکەنە جەژنێکی گەورەی نیشتیمانی و ساڵانی داهاتوو ئەو ڕۆژە وەک جەژنی سەربەخۆیی یاد بکەینەوە.

جەژنتان پیرۆز و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی
31ی8ی2017


PM:06:01:31/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 4279 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو