سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌: ده‌بوو عه‌بادی‌ ناوی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ له‌ كۆتاییهاتنی‌ داعش بهێنایه‌

‌ئایدن مەعروف.. سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان

وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بوو حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌ باسكردنی‌ كۆتاییهاتنی‌ داعش ناوی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ بهێنایه‌.


ئایدن مه‌عروف، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ به‌ره‌ی‌ توركمانی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراقه‌ و ده‌بێت به‌ یه‌ك چاو سه‌یری‌ هه‌موان بكات و ئه‌وه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌.

ناوبراو وتی‌: "هه‌موو هێزه‌كان له‌ رزگاركردنی‌ عیراق له‌ ده‌ستی‌ چه‌كدارانی‌ داعش به‌شداربوون، بۆیه‌ ده‌بوو عه‌بادی‌ ناوی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌شی‌ له‌و پڕۆسه‌یه‌دا بهێنایه‌".

دوای‌ زیاتر له‌ سێ ساڵ مانه‌وه‌ له‌ عیراق، شه‌وی‌ رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عیراق كۆتایی‌ هاتنی‌ شه‌ڕی‌ داعشی‌ راگه‌یاند، به‌ڵام له‌ وتاره‌كه‌یدا ستایشی‌ شه‌ڕكردنی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ نه‌كرد، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی‌ زۆری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی لێكه‌وته‌وه‌.

هــ. ر


PM:06:57:10/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 2680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو