له سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر ماده‌ی زیانبه‌خشی كشتوكاڵیدا گیرا
نمونەیەک لە مادەدەستبەسەردا گیراوەکان
وێستگه نیوز ـ
له سێ مانگی رابروودا لیژنه‌ی نووسینگه كشتوكاڵیه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی زیان به‌خشدا گرتووه و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێكی زۆری ئه‌و ماددانه تۆماكراو نین.
بێستون عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نووسینگه كشتوكاڵیه‌كان له قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی لیژنه‌كه و سه‌ردانیان بۆ كۆمپانیا و نووسینگه كشتوكاڵیه‌كان، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی قڕكه‌ری مێروودا گرتووه، كه به‌هۆی پێكهاته‌كه‌یه‌وه مه‌ترسی زۆر بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه وتیشی: "ئه‌و پێكهاتانه‌ی له دروستكردنی ماده قڕكه‌ره‌كاندا به‌كارهاتووه، له عیراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌ناسراوه، و به‌شێوه‌ی قاچاخ ده‌هێنرێنه ناوه‌وه‌ی وڵات، كه زیاتره له 100 جۆره بۆ رێگرتن له‌كڕین و فرۆشتنی ئه‌و مادده ژه‌هراویانه ناوه‌كانیان به‌خشته‌یه‌ك ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان كراوه".
وتیشی: "له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كار بوونی لیژنه‌كه‌دا، سه‌رجه‌م كۆمپانیا و نووسینگه كشتوكاڵیه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه ئه‌و ماددانه مه‌ترسی و زیانیان بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤـ هه‌یه، و بۆ گه‌راندنه‌وه یان له‌ناوبردنی، ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تیان پێدراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لیژنه‌كه به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ مادده ژه‌هراویه‌كان له دوكان و نووسینگه و كۆمپانیا كشتوكاڵییه‌كان ده‌كات، به‌و شێوه‌یه‌ش له سێ مانگی رابردوودا زیاتر له 014 سه‌ردان كراوه و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیانه‌وه حه‌وت شوێنیان به بڕی (دوو ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار) دینار غرامه كراون، هه‌روه‌ها هه‌ردوو نووسینگه‌ی زانكۆ و نه‌ورۆز، له‌رێی داواكاری گشتیه‌وه رووبه‌رووی یاسا كراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی له‌ناوبردنی مێروودا گیراوه و به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆره‌وه و له‌ناوچه‌یه‌كی دوور له ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوده‌برێت.
به‌شێك له‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ به‌خێوكردنی كشتوكاڵ یاخود له‌ناوبردنی مێروو له ماڵه‌كاندا به‌كار ده‌هێنرێت، له‌مادده‌ی زیان به‌خش دروستكراوه، له كاتی به‌كارهێنانیدا مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات به‌شێكی زۆریشی ئه‌م ماددانه‌ش زیاتر یارمه‌تی گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌دات.
هــ. ر
AM:10:38:05/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت