سبه‌ینێ له هه‌ڵه‌بجه پێشانگایه‌كی گه‌وره بۆ به‌رهه‌مه کشتوکاڵییە خۆماڵییه‌كان ده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێشانگایه‌كی گه‌وره بۆ نمایشكردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه خۆماڵییه‌كان ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: له ژێر ناونیشانی "تەنھا کشتوکاڵ گرەنتی ئابورییەکی سەقامگیرە بۆ کوردستان" سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە ھەڵدەستێت بە کردنەوەی پێشانگایەکی گەورە بۆ نمایش‌کردنی بەرھەمە خۆماڵییەکان.
ده‌شڵێت: "بۆ ئەوانەی تامەزرۆی تام و چێژی بەرھەمی خۆماڵین دەتوانن سبەینێ بەشداریی بکەن لەو پێشانگایە کە لە باخی گشتی پارێزگای ھەڵەبجە بەڕێوەدەچێت".
هــ. ر
PM:11:53:11/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت