شوی به‌خۆی كرد و ناپاكیشی له‌خۆی كرد
سۆفیا تانەر
وێستگه نیوزـ
سۆفیا تانه‌ر، خانمێكی به‌ریتانییه و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری دا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆی بكات، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی ئه‌و دوو ساڵه هه‌ر خۆی ئاشكرایكرد كه ناپاكیی له‌و هاوسه‌رگیرییه كردووه كه له‌گه‌ڵ خۆی كردوویه‌تی.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌وی ئینتدپێندنت-ی چاپی به‌ریتانیا، سۆفیا تانه‌ر ساڵی 2015 شوی به‌خۆی كرد و هاوسه‌رگیرییه‌كی خودگیری له‌گه‌ڵ خۆی كرد، به‌ڵام به په‌شیمانییه‌وه دانی به‌وه‌دانا كه ناپاكیی له‌گه‌ڵ خۆیدا كردووه و ماوه‌ی پێنج مانگ له‌گه‌ڵ پیاوێكدا بووه به‌ناوی "روری باریت".
باریت به‌هه‌مانشێوه‌ی سۆفیا به‌ڵێنی دا بوو كه هاوسهرگیریهكی خودگیر له‌گه‌ڵ خۆی بكات و چووبوه ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه، به‌ڵام دواجار هه‌ریه‌كه‌یان كه‌وتنه داوی ئه‌وی دیكه و ناپاكییان له‌و هاوسه‌رگیرییه كرد كه له‌گه‌ڵ خودی خۆیان كردبویان.
پێش ئه‌وه‌ی سۆفیا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وجۆره هاوسه‌رگیرییه بدات، زۆێك هه‌وڵیاندا ئه‌و خانمه قایل بكه‌ن كه ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه كه‌ڵكی نییه، به‌ڵام سوفی وتبوی كه هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ خودی خۆت رێگه‌یه بۆ پته‌وكردنی خۆشه‌ویستی خود، بۆیه بایه‌خدان به خود و خۆشویستنی خود هیچ له په‌یوه‌ندیی رۆمانسی كه‌متر نییه، كه‌چی هه‌رخۆشی ناپاكیی له‌و خۆشه‌ویستییه كرد كه له‌نێوان خۆی و خودی خۆیدا بوو.
ڤیدیۆی کاتی هاوسەرگیرییەکە
ر.ع
PM:07:40:02/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 12036
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت