شوویان به خۆیان کرد
وێنەکە گوزارشت لە هیچکام لەو کەسانە ناکات کە لەم بابەتەدا باس کراون
وێستگە نیوز-
هه‌میشه خۆشه‌ویسته له‌نێوان دوو كه‌سدا، هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ هاوسه‌رگیری، به‌ڵام هه‌ندێك له كچان بۆچونێكی دیكه‌یان هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و كچه شوو به‌خۆی ده‌كات، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی نوێیه.
وه‌ك سایتی ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكردوه‌ته‌وه، له جیهاندا هه‌ندێك له‌و كچانه هه‌ن شویان به‌خۆیان كردوه و زه‌ماوه‌ند و مانگی هه‌نگوینی و سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كانی هاوسه‌رگیرییان كردوه، به‌ڵام به‌بێ بونی مێرد، له‌وانه:
یاسه‌مین ئیلبی:
ئه‌م مامۆستا ئه‌مریكاییه كه گه‌یشته ته‌مه‌نی 40 ساڵی، پێی باش نه‌بو تا مردن شو نه‌كات، بۆیه به‌ڵێنی دا به ره‌به‌نی نه‌مێنێته‌وه و بڕیاریدا شوو هه‌ر بكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌خۆشی بێت، هه‌ربۆیه یاسه‌مین به‌ڵێنه‌كه‌ی برده سه‌ر و ئاهه‌نگێكی به ئاماده‌بونی كه‌سوكار و هاوڕێكانی رێكخست.
گریس گیدله‌ر:
دوای ئه‌وه‌ی ته‌نیایی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنی و رقی ئه‌ستور بوو به‌رامبه‌ری، ئه‌م كچه بڕیاریدا شو به‌خۆی بكات و ئاهه‌نگیشی رێكخست و كێكی ئاهه‌نگه‌كه‌شی خوارد، كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنیش كه تایبه‌ت بوو به هاندانی ئه‌و كچانه‌ی خوازیاری ئه‌وه‌ن شوو به خۆیان بكه‌ن، ئاهه‌نگه‌كه‌ی بۆ رێكخست.
ئه‌و كچه به رۆژنامه‌ی گاردیانی وت: "ئه‌وه‌ی كه كردم نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه مرۆڤ چه‌ند خۆی خۆشدوێت و شانازی به‌خۆیه‌وه ده‌كات، بڕیاره‌كه‌م ئارامیی پێ به‌خشیم".
هه‌رچه‌نده زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیرییه‌كه یاسایی نییه، به‌ڵام گریس باوه‌ڕی ته‌واوی به‌و كاره هه‌بووه و وا ده‌زانێت باشترین شتی كردووه.
كۆمپانیاكه ناوی له‌و جۆره هاوسه‌رگیریه ناوه "هاوسه‌رگیری سۆلۆ" و بوكێك مانگی هه‌نگوینیی له هۆتێڵكی گرانبه‌ها برده‌سه‌ر و ماكیاج و گوڵ و پێداویستییه‌كانی دیكه‌شی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه بۆ رێكخراو سه‌رجه‌م تێچوی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش هه‌زار و 700 پاوه‌نی تێچووه.
لین گوڵوگلی
چاوه‌ڕوانییه درێژخایه‌نه‌كه‌ی بۆ شوكردن به پیاوێكی گونجاو، وای له‌م كچه به‌ریتانییه كرد شوو به خۆی بكات و مانگی هه‌نگوینی له رۆما به‌سه‌ر به‌رێت.
ئه‌م كچه ته‌مه‌نی 39 ساڵ بووه كه ئه‌و بڕیاره‌ی داوه و وه‌ك شرۆڤه‌كاری زانیاری بۆ كۆمپانیاكان له به‌ریاتیان كاری كردووه، ده‌شڵێت كه دانانی په‌یوه‌ندی له به‌رژه‌وه‌ندیی نییه و زۆریش دڵخۆشه كه ته‌نیایه.
بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌شی هه‌موو پێداوستییه‌كی رێكخست و دواتر بۆ مانگی هه‌نگوینی چووه رۆما-ی پایته‌ختی ئیتالیا، هه‌ر خۆشی جلی بوكێنیی كڕی و هۆڵێكی ئاهه‌نگیشی به باندكێكی موزیكی دیسكۆ و خواردن و شوێنی میوان گرت.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ر، لین ده‌ڵێت كه ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی دوای ئه‌وه لادروست بووه كه ته‌ماشای درامای ته‌له‌فزیۆنیی به‌ناوبانگی "هاوڕێكان"ی كردووه.
PM:07:42:30/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5833
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت