له گوندێكی ناحییهی جهباره چوار هاوڵاتی فڕێندران
وێستگه نیوزـ
ئیوارەی ئەمڕۆ ههینی 24ی تشرینی دووهمی 2017، چەند چەکدارێکی نەناسراو چوار هاوڵاتیی گوندی ئاشتۆکان-ی سەربە ناحیەی جەبارەیان بۆ شوێنێکی نادیار فڕاندووە.
ئامانج عەبدولڕەزاق، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە ناحیەی جەبارە ههواڵهكهی بۆ ئێن ئاڕ تی پشتڕاستكردوهتهوه و راگەیاندوه: "چەند چەکدارێکی نەناسراو بە شەش ئۆتۆمبیلەوە هاتونەتە گوندی ئاشتۆکان-ی سەربە ناحیەی جەبارە و پیاوێک بەناوی خەلیل ئیبراهیم، كه ئەندامی ئەنجومەنی ناحیەی جەبارەیە لەگەڵ دوو کوڕەکەییان بۆ شوێنێکی نادیار فڕاندووە، فڕێندراوهكانیش سەرجەمیان تورکمانی سونەن".
وتییشی: "جارێکی تر چەکدارەکان گەڕاونەتەوە بۆ گوندەکە و ئامۆزایەکی خەلیل ئیبراهیمیان فڕاندووە".
بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی ئاشكراشیكرد "ئەو چەکدارە نەناسراوانە سێ ئۆتۆمبیلی لە خوار گوندەکەوە ڕاگرتووە و سیانەکەی تریش چونەتە ناو گوندەکەوە ئەو چوار کەسەیان فڕاندووە و هەتا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە".
گوندی ئاشتۆکان، سەربە ناحیەی جەبارەی قەزای خانەقینە لە پارێزگای دیالە و هاوسنورە لەگەڵ قەزای کفری.
لەماوەی پێشوودا كهناڵێ ئێن ئاڕ تی ڕاپۆرتێکی لەبارەی گروپێکی چەکداری بڵاوکردەوە کە لە نێوان کفری و دووزخورماتوودا جێگیرکراون و تائێستاش زانیاری تەواو دەستنەکەوتووە لەبارەیانەوە بەوەی کە بزانن سەربە کێن و کێ هێناونی بۆ ئەو ناوچەیە و کەسیش ناتوانێت لێیان نزیکبێتەوە، تەنیا چەند فڕۆکەیەک ڕۆژانە دەنیشێتەوە لەلایەن.
ر.ع
PM:11:06:24/11/2017
ئهم بابهته 3676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت