دوایین زانیاری له‌سه‌ر دۆخی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری
وێستگه نیوزـ
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به ره‌وشی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری جه‌ختیكرده‌وه كه هیچ جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازی له ناوچه‌كه‌دا روو نادات.
شیركۆ میروه‌یس، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، هه‌ریه‌ك له مه‌حمود سه‌نگاوی، به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزی پێشمه‌رگه و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا، به‌رپرسی میحوه‌ری تبجی پێشمه‌رگه و ئیبراهیم عه‌لی ره‌زا، قائمقامی خانه‌قین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عیراق و پارێزگاری دیاله و به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی دیاله كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه ئه‌نجامداوه.
شێركۆ میروه‌یس رایگه‌یاندوه كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و به‌رپرسانه رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه چۆن بووه هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه‌و هیچ جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ناوچه‌كه‌دا روونادات.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی داموده‌زگاكان سه‌ربه حكومه‌تی عیراقن، ته‌نها شوێنێك داده‌نرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ش له شوێنه‌كانی خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و ههماههنگیهكانیش هه‌ر به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، حەیدەر عەبادی سەرۆک، وەزیرانی عیراق هێزە ئەمنییەکانی ڕاسپارد بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیان لە پارێزگای کەرکوک.
حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند، سورن لەسەر پاراستنی سەلامەتی خەڵکی کەرکوک و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ ئەو شارە، وتیشی "داوا لە پێشمەرگە دەکەین ئەرکەکانی لەژێر فەرمانی حکومەتی ناوەندیدا جێبەجێبکات".
لە بەردەوامیی جموجوڵی هێزە عیراقییەکاندا، ئەمڕۆ ئەو هێزانە بەرەو کەرکوک پێشڕەوییان کرد و ناحیەی تازە و بەشێک لە دوزخومارتو وبنکەی سەربازیی کەیوان و چەند شوێنێکی باشوری شاری کەرکوکیان کۆنتڕۆڵکرد و زیاتر لە 10 پێشمەرگە شەهیدبوون و نزیکەی 40ی دیكه‌ش برینداربوون.
بەهۆی هێرشی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌كان و کەرکوک له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پاشه‌كشه‌یان كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتنه شاری كه‌ركوك و بینای پارێزگایان كۆنتڕۆڵكرد و ئاڵای كوردستانیان داگرت.
ر.ع
PM:06:11:16/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 5912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت