به وێنه: حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو جه‌له‌ولا و خانه‌قین
وێستگه نیوز-
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چوونه نێو قه‌زای خانه‌قین و ناحیه‌ی جه‌له‌ولا كه دوو ناوچه‌ی جێناكۆكن و سه‌ر به پارێزگای دیاله‌ن.
به‌ره‌به‌یانی دوێنێَ، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك، وه‌زیرانی عیراق هێزه ئه‌منییه‌كانی راسپارد بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له پارێزگای كه‌ركوك، راشیگه‌یاند، سورن له‌سه‌ر پاراستنی سه‌لامه‌تی خه‌ڵكی كه‌ركوك و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش بۆ ئه‌و شاره، وتیشی "داوا له پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین ئه‌ركه‌كانی له‌ژێر فه‌رمانی حكومه‌تی ناوه‌ندیدا جێبه‌جێبكات".
له به‌رده‌وامیی جموجوڵی هێزه عیراقییه‌كاندا، دوێنێ ئه‌و هێزانه به‌ره‌و كه‌ركوك پێشڕه‌وییان كرد و ناحیه‌ی تازه و به‌شێك له دوزخومارتو وبنكه‌ی سه‌ربازیی كه‌یوان و چه‌ند شوێنێكی باشوری شاری كه‌ركوكیان كۆنتڕۆڵكرد، به‌پێی دوایین ئامار یه‌كێتی 86 شه‌هید و 162 بریندار و 37 ونبوو و دیلی هه‌یه.
به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌كان و كه‌ركوك له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پاشه‌كشه‌یان كرد، ئێواره‌ی دوێنێش هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتنه شاری كه‌ركوك و بینای پارێزگایان كۆنتڕۆڵكرد و ئاڵای كوردستانیان داگرت. ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له مه‌خمور و گوێڕ و قه‌راج كشانه‌وه.
PM:03:08:17/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت