ئه‌مریكا، كۆریای باكووری خسته نێو لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی تیرۆر ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ناوی كۆریای باكووری خستووته لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی تیرۆر ده‌كه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێش كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی، لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نووسان دا.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌مه‌به‌ستی داماڵینی چه‌كی ناوه‌كی كۆریای باكوور، ھه‌نگاوی باشیان ھاویشتووه.
تره‌مپ وتی: "ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ ناوی كۆریای باكووری خسته نێو لیستی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه پشتیوانی له تیرۆر ده‌كه‌ن".
وتیشی: "ئه‌مه ده‌بوایه زۆر پێشتر بكرایا. پێویست بوو چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا ئه‌نجام درابا".
تره‌مپ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیداره‌ی پیانگیۆنگ به چه‌كی ناوه‌كی ھه‌ڕه‌شه له جیھان ده‌كات و پشتیوانی له تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌م ھه‌نگاوه سزا و گه‌مارۆی نوێ به‌دوایی خۆیدا ده‌ھێنێت. سبه‌ینێ وه‌زاره‌تی خه‌زێنه كۆده‌بێته‌وه و سزای زیاتر به‌سه‌ر كۆریای باكوور ده‌سه‌پێنرێت".
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكراشی كرد كه سزاكانی وڵاته‌كه‌ی بۆسه‌ر كۆریای باكوور سزای قورس ده‌بن.
AM:12:01:21/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 1228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت