حكومه‌تی فیدراڵیی عیراق به‌نیازه له‌بودجه‌ی 2018دا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی راسته‌قینه‌ی هه‌رێمی كوردستان جێگیر بكات و به كارتی زیره‌ك بیداته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه.
مه‌حمود ڕه‌زا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی گۆڕان به KNN ڕاگه‌یاند, تیمی تایبه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق به‌وردیی تاوتوێی ڕه‌وانه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كردوه‌و پێشنیازه‌كه‌یان داوه‌ته سه‌رۆك وه‌زیر بۆ ئه‌وه‌ی له گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری لێ بدرێت و له‌پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018دا جێ بكرێته‌وه‌و دواتر ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و پێشنیازه حكومه‌تی فیدراڵیی هاوشیوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم موچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ناو هه‌رێمی كوردستانیش ده‌نێرێت و موچەکەش به كارتی زیره‌ك و له ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت.
PM:05:54:19/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 136756
جار خوێنراوه‌ته‌وه