په‌رله‌مانتارێكی پارتی: تا كۆتایی مانگ حكومه‌ت بژارده‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وت راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، له دوای 20-8-2017 تا كۆتایی ئه‌م مانگه حكومه‌ت بژارده‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه راده‌گه‌یه‌نێت، بژارده‌كه‌ش بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ته‌مموز جێبه‌جێ بكرێت.
ڤه‌مان فه‌یسه‌ڵ، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادارم چه‌ند مانگێكه حكومه‌ت خه‌ریكی ئاماده‌كردنی هه‌ندێك بژارده‌یه بۆ باشتركردنی بژێوی فه‌رمانبه‌ران و نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و بژارده‌یه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرن تا سه‌ر به‌رده‌وام بێت".
وتیشی "له‌و باوه‌ڕه‌دام له دوای 20-8-2017 تا كۆتایی ئه‌م مانگه یه‌كێك له‌و بژاردانه راده‌گه‌یه‌ندرێت، بژارده‌كه‌ش بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ته‌مموز جێبه‌جێ ده‌كرێت".
به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌ران په‌یڕه‌و كردووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه بۆ نه‌هێشتنی دوو مووچه‌یی، حكومه‌ت سیستمی بایۆمه‌تری بۆ فه‌رمانبه‌ران دانا و دووباره فه‌رمانبه‌ران زانیاری‌یان لێوه‌رگیرایه‌وه، بڕیاریشه له‌مه‌ودوا به‌پێی ئه‌و سیسته‌مه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێت.
PM:01:37:14/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت