منداڵێک لەئاودا خنکا
خنکان لە ئاودا زیادی کردووە
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان له گوندی شێخ له‌نگه‌ر له جۆگه‌یه‌كدا ئاودا خنكا، ته‌رمه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی پشكنین ره‌وانه‌ی پزیكشی دادی كه‌لار كراوه.
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایگه‌یاندووه: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە 25ی ئه‌یلولی 2017، منداڵێکی نۆ ساڵان بەناوی ئسرا ئه‌حمه‌د ساڵح، هێنرایەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی خنکان لە ئاودا گیانی لەدەستدابوو.
وتیشی: "بەوتەی کەسووکاری، ناوبراو لەگوندی شێخ لەنگەر سەربەناحییەی کوڵەجۆ کەوتوه‌تە جۆگەیەکی ئاوەوەو لەئەنجامدا خنکاوە".
روونیشیكرده‌وه: "بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".
PM:06:37:25/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3514
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت